پیرۆزبایی کردنی گۆترێش لە گەل و سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران
ئانتونیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری نوێ پیرۆزبایی له گه‌لی ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی کرد.
به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئانادوڵۆ، گوترێش ڕۆژی ڕابردوو په‌یامێکی پیرۆزبایی بۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران نارد.
ئێستێفان دوجاریک، وته‌بێژی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران وتی: گوترێش پیرۆزبایی له ڕۆحانی و گه‌لی ئێرانیش کردووه به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌م وڵاته.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها هیوای خواستووه که ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی زیاتر له ڕابردوو هاوکاری بکات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
"حەسەن ڕۆحانی" لە هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینیی ڕابردوودا بە دەس خستنی زیاتر لە ٢٣ ملوێن دەنگ وەکوو دوازدەهەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژێردرا.