May 24, 2017 23:16 Asia/Tehran
  • بیرەوەری گێڕانەوەی کۆمەڵێک لە خەباتکاران و پێشەنگانی بەرەڤانیی پیرۆز لە بەردەم ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

هاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی حەماسەتی گرتنەوەی خوڕڕەمشار، بەرنامەی بیرەوەری گێڕانەوەی کۆمەڵێک لە خەباتکاران و پێشەنگانی بەرەڤانیی پیرۆز لە بەردەم ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە لە حسینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە چوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشتر پێی داگرتبوو کە: حەماسەتی بەرخۆدان و گرتنەوەی خوڕڕەمشار ڕووداوێکی دەگمەنە لە مێژووی جیهان دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە سێهەمی جۆزەردان، 24ی مانگی مەی، ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵگەڕی ئازادکرانی خوڕڕەمشار هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لە ساڵی 1982 دا.

ئەم ڕۆژە لەمێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا وەک ڕۆژی بەرخۆدان و لەخۆبردوویی و سەرکەوتن ناودێری کراوە.