May 26, 2017 10:34 Asia/Tehran
  • ئێران پەلاماردانی ناوەندە دەرمانییەکانی ئیدانە کرد

باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە زۆر بوونی ئەو پە لامارانەی دەکرێتە سەر ناوەندە دەرمانییەکان و نەخۆشخانەکان لەو ناوچانەی گیرۆدەی شەڕ و ئاڵۆزین و هەروەها پاسا درانەوەی ئەو پە لامارانە بەوەی کە هەڵەی نابەئەنقەست بووە، لە هەموو جێگایەکی جیهان بەتایبەت لە وڵاتانی فەلەستین، ئەفغانستان، یەمەن و سووریا ئیدانە کرد.

"غوڵامعەلی خۆشڕوو" لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیەدا کە بە دەسپێشخەریی نوێنەری وڵاتی ئۆرۆگوا و سەرۆکایەتی دەورەیی ئەم ئەنجومەنە لە ژێر ناوی "پەلاماردانی ناوەند و فەرمانبەرانی دەرمانی لە شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە" بەڕێوە چوو، وتارێکی سەبارەت بەم مەسەلە و هەروەها پەرسەندنی لە ساڵانی ئەمدواییەدا پێشکەش کرد.

ناوبراو وتیشی: راستییەکەی ئەوەیە کە ئەم پەلامارانە وێڕای بڕیارنامەکەی ٢٢٨٦ی ئەنجومەنی ئاسایش کە ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی پێشگری بەو چەشنە پەلامارانە پەسەن کرا، نەک هەر ڕانەگیردراون بەڵکوو ژماریشیان ڕووی لە زیاد بوون ناوە.

بە وتەی خۆشڕوو؛ جیهان لە ساڵی ٢٠١٦دا لەو چەشنە پەلامارانەی لە ٢٣ وڵاتدا بینیوە و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لە هەر ناوچەیەکی دیکەی جیهان ئەو چەشنە پالامارانەیان هەبووە.

نوێنەری ئێران وتی؛ لە کاتێکدا کە پەلاماری سەربازی بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکان لە لایەن ئەو وڵاتانەوە کە بۆمبی زیرەک و تەکنۆلۆژیای مۆدێڕن بەکار دێنن ڕووی لە پەرە ناوە، هۆکارانی ئەم پەلامارانە هەر جارەو بە بڕ و بیانووی ئەوەی کە هەڵەیەک ڕووی داوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیاندا، هەوڵیان داوە ئەو پەلامارانەیان پاسا بدەنەوە کە دووپات کرانەوە و زۆر بوونی هەژماری ئەو پەلامارانە دەبێتە هۆی ئەوەی قەبووڵ کردنی بانگەشەی بەهەڵە و نابە ئەنقەست بوونی ئەو پە لامارانە نەگونجاو بێ.