May 26, 2017 19:49 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دوای خوێدنی نوێژی هەینی بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی بەربڵاو لە شەقامی شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران، داکۆکیی خۆیان لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی باڵای بەحرەینی ڕاگەیاند .

ڕژێمی ئالی خەلیفە  یەکشەممەی ڕابردوو بۆ  شێخ عیسا قاسم  حوکمی  یەک ساڵ زیندانی کرانی سەربازی و دەست گرتن بەسەر ماڵ و سامانی ناوبراوی دەرکرد  کە بووە  هۆی ناڕەزایەتی جەماوەری لە بەحرەین .

هێزی ئاسایشی و پۆلیسی بەحرەینیش  دەستیان دایە سەرکوت کردنی اڕازیان و چەند بەحرەینیان کوشت  و سەدان کەسیشیان بریندار کرد و گرت  .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێپێوانی  ڕۆژی هەینی بە لەدەست دابوونی  وێنەی شێخ  عیسا قاسم   داوای ئازاد کرانی ئەم مامۆستە بەناوبانگە و  چالاکانی دیکەی سیاسی بەحرەینییان کرد.

خەڵکی ئێران  پەلاماری ڕ ژێمی ئالی خەلیفە  بەدژی خەڵکی بەحرەینیان  بەنیشانەی چرای سەوی ئەمریکا بە شای بەحرەین زانی و ئیدانەیان کرد  .

بەحرەین لە چواردەی فڤرییەی ساڵی 2011ەوە شایەتی  شۆڕشی جەماوەری بەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحرەین داوای ئازادی ، دامەزرانی  دادگەری و لابرانی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری نیزامێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیان دەکەن بەڵام رژێمی بەحرەین  بۆ کپ کردنی  بڵێسەی ئاگری ناڕازیان ژومارێکی زۆر لە ڕێبەرانی نەیاریان  گرتووە و بە چێکردنی دۆسیەی ساختە  حوکمی لەزیندان خستن و بەندکرانی درێژخایەنی بۆیان  بڕیوەتەوە.

سەرپەیڤ