شەمخانی: تیرۆریستان ئامرازێکن بۆ جێبەجێ کرانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە دا
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، قسەکانی دژە ئێرانیی سەرۆکی ئەمریکای بە ناشیاو و نالۆژیکانە و گەمژانە وەسف کرد و وتی : تیرۆریستان لە سوریا و ئێراق ئامرازێکن بۆ جێبەجێ کرانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە .
دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو لە سەفەر بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە وتاردانێکی بێ بنەما دا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە گەشەپێدانی چەکی ناڤۆکی و داکۆکی کردن لە تیرۆریزم و وتی : واشینگتۆن لەسەر پێشگرتن بە ئێران لەم چەشنە هەوڵانە پێداگری دەکات .
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کامرسانتی ڕوسیا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاو کرایەوە سەبارەت بە ئیدیعاکان و تۆمەتەکانی دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وتی : ئێرانی نیزیکەی چل ساڵە کە خەریکی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە و لەم بەرەنگاربوونەوەیە چەندین هەزار شەهیدی ڕادەست کردووە بەڵام ئەمریکییەکان دوای ڕووداوی یازدەی سپتەمبەری دووهەزارویەک تازە تێگەیشتووە کە تیرۆریزم چییە.
شەمخانی وتیشی: ترەمپ یەکەمین سەفەری دەرەوەیی خۆی بۆ عەرەبستان بەڕێوەبردووە کە بەڕاستی بۆ خۆی کارگەی بەرهەم هێنانی تیرۆریزمە و ئەمەش نیشان دەدات تۆمەتەکانی دژە ئێرانیی سەرۆکی ئەمریکا بە تەواوی بێ بنەمایە و بە هیچ لەونێ ڕاست نییە کەوایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەم ئیدیعاگەلە قەبووڵ ناکات .
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئ ێران بە خستنەبە باسی ئەم پرسیارە کە چ کەسێک پەلاماری یازدەی سپتەمبەری ڕێکخستووە؟ وتی : کەسانێک کە ئێران تۆمەتبار دەکەن بە لاگری کردن لە تیرۆریزم دەبێ بزانن کە عەرەبستان بە پەرەپێدانی بیرۆکەی وەهابیەت بەنیازی توندوتیژی نانەوە و ئاڵۆزکردنی جیهانە.
شەمخانی سەبارەت بە دەوری ئێران بۆ جێ بەجێ کردنی لێک گەییننامەی دانانی ناوچەی هێور لە سوریا وتیشی : ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دامەزرانی ئاشتی و سەقام لە سوریا زۆر جیددیە.