May 27, 2017 20:18 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پێشانگە وفروشگەی بەرهەمەکانی هەناردەیی ئێران لە عەمان

پێشانگەو فروشگەی هەناردە کردنی بەرهەمەکانی هەناردەیی کۆماری ئیسلامی ئێڕان ڕۆژی شەممە لە مەسقەتی پێتەختی عەمان کەوتە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا" محەممەد توتونچی" جێگری باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عەمان لە ڕی وڕەسمی کەوتنە گەڕی ئەم پێشانگەیە وتی: بارستای ئاڵووێرەکانی تیجاری ئێران وعەمان لە ساڵی دووهەزارو شازدە گەیشتە نێزیک بە یەک ملیاردو سێسەدو پەنجا ملوین دوڵار، لەحاڵێکدا کە ئەم ڕەقەمە لە ساڵی دووهەزارو پازدە نێزیک بە یەک ملیارد دوڵار بوو. توتونچی هۆی سەرەکی پەرەی بارستای ئاڵووێری تیجاری ئێران وعومانی بەدی هاتنی هێڵێکی بەهێزی گەمیی وانی دەریایی ، بەدی هاتنی سەفەری دەریایی ڕاستەو خۆ بۆ گواستنەوەی کاڵا وبەرهەمەکانی نێوان دوو وڵات وهەروەها هاسانکاری ڕەوتی وەرگرتنی ڤێزاوپاساپورت راگەیاند . جێگری باڵوێزی ئێران لە عەمان هەروەها لە بارەی گەڵاڵە هاوبەشەکانی تاران ومەسقەت ڕایگەیاند : کۆمپانیای ئێران خۆدرو بڕیارە کارخانەیەکی بەرهەم هێنانی ترۆمبێلی ئێرانی لە عەمان بەدی بهێنێت وهەروەها بریارە سێ ناوەندی پزیشکی ئێرانیش لە عەمان بەدی بێت. توتونچی لەبارەی هێڵی گازی کە بڕیارە لەنێوان ئێران وعەمان بەدی بێت ڕایگەیاند : ئەم گەڵاڵەیە هێشتا لە قۆناخی تەکنیکی دایە ولەنێوان وەزاڕەتی نەوتی دوو وڵات وتووێژگەلیک لەم بارەوە درێژەی هەیە . ئێران وعەمان مارسی دووهەزارو چواردە ڕێککەوتن نامەیەکیان واژۆ کرد کە بە پێی ئەوە بڕیار درا ئێران ساڵانە دە ملیارد مێتری سێجا گاز بۆ عەمان هەناردە بکات.