May 28, 2017 17:55 Asia/Tehran
  •  ئێران ، میوانداری شانزدەیەمین  کونفڕانسی لێکۆڵینەوەیی ئەنجومەنی جیهانی گاز لە ساڵی 2020

لە کۆتایی پازدەیەمین کۆنفڕانسی لێکوڵینەوەیی ئەنجومەنی جیهانی گاز لە برازیل میوانداریەتی شازدەهەمین کونفڕانسی لێکوڵینەوەیی ئەنجومەنی جیهانی گاز لە ساڵی 2020 درایە ئێران .

 سەعید پاک سرشت  بەڕێوە بەری لێکۆڵینەوەیی و تەکنولوژی کومپانیای نیشتمانی گاز لە   ڕێ و ڕەسمی  پازدەهەمین   کونفڕانسی  لێکۆڵینەوخیی ئەنجومەنی جیهانی گاز لە شاری  ڕیودوژانیرو ی برازیل  وتی :   ئێران وەک گەورەترین  خاوەنی   پاشەکەوتی  گازیی لە جیهان و سێهەمین  بەرهەمهێنەری گەورەی گازی سروشتی لە توڕی  گەورەی هە ناردەی ئەو  وزە خاوێنە  بریتی لە  هەڵێنجاندن     بەرهەمهێنان  پاڵاوتن گواستنەوە و دابەشکرانە و ڕوڵێکی  گرینگ لەو بوارەدا دەگێڕێت . سەعید  پاک سرشت " وتیشی  ئێران بە سەرەنج بە  دارا بوونی   سەرمایەی  مڕۆیی  لە ماوەی  دو  دەیەی  ئەم دواییە دا بە شێوەی  بەردەوام    دەستی گەیشتووە بە گەشەی  زانست و تەکنولوژیا  وەک فەکتەری  سەرەکی ئێران لە گەشەی پیشەسازی گازیی و ئێستاکە ش دەتوانێ  بوار بۆ گەیشتن بە گەشەی باشتر خۆش کات .  پازدەهەمین کونفڕانسی لێکوڵینەوەیی  نێونەتەوەیی  گاز  بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بیست و چوارەم  تا بیست و شەشەمی مانگی مای   زایینی  بە دروشمی  گازی سروشتی یارمەتی بە گەشە ی داهاتوو  لە شاری ڕیودوژانیروی برازیل بەڕێوە چوو . ئەو کونفڕانسە هەر سێ ساڵ  جارێک و بە  ئامادە بوونی نوێنەرانی  27  وڵاتی  جیهان  بەڕێوە  دەچێت .

سەرپەیڤ