فیلیپین لە دوو مەیدانی نەوتیی ئێران سەرمایەدادەنێت
کۆمپانیای دەوڵەتیی پی ئێن ئۆی فیلیپین یادداشتێکی لێک گەیینی لەگەڵ کومپانیای نەتەوەیی ئێران بۆ سەرمایەدانان لە دوو مەیدانی نەوتیی ئێران و کڕینی نەوت لە ئێران مۆر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە فیل ستار، کۆمپانیای دەوڵەتیی پی ئێن ئۆی فیلیپین لێک گەیین نامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای نەتەوەیی ئێران بۆ هاوکاری نەوتی مۆر کردووە .
ئەم یادداشتە لێک گەیینە سەرجەم داگری لێکدانەوە و شی کردنەوەی بەراوردی بەرایی جێبەجێ کردنی چەند پڕۆژەی نەوتی لە ئێران و فیلیپینە کە لە نێوان جێگری گەشەی کۆمپانیای نەتەوەیی ئێران غوڵامڕەزا مەنووچێهری و سەرۆکی کۆمپانیای بی ئێن ئۆی سی پدرۆ ئاکینۆ مۆر کراوە.
سەرمایەدانان بو گەشەی مەیدانەکانی نەوت و گازی پاسانان و گەشەی فازی سێیەمی مەیدانی نەوتی دارخوین، سەرمایەدانان بۆ چێکردنی کارگەیەکی بەرهەم هێنانی ئێل ئێن جی لە ئێران و هەروەها دابین کردنی نەوتی پاڵاوگەی پێشنیارکراو لە میدانائۆ لەوان پڕۆژە دیاریکراوەکان لەم ڕێککەوتنە دایە .