حوزه‌یران 19, 2017 17:41 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری : ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکان ململانێ دەکا لەگەڵ سیستمی زڵهێزی جیهانی

فەرماندەریی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : ئێڕان بەنیازی تێکەڵچوون لەگەڵ سیستمی زاڵخواز نیە بەڵام لەگەڵیان لەبوارە جۆربەجۆرەکان بۆوێنە بواری موشەکی لە ململانێ دایە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئیسنا ، سەردار سەرلەشکەر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێڕان ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران بە هەوڵ وتەقالای زانایانی خۆی لە بەشی موشەکی لەڕیزی دەسەڵاتە گەورەکانی جیهانە  وتی: بە پێی ئەوە لە بودجەی بەرەڤانی دەسەڵات دارانی گەورە ونێزامی زاڵیەتی چەند هێندەی بودجەی سەربازی ئێران بووە ، وڵاتی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەوان لە تەکنۆڵوژیای زەوینی ، دەریایی ، ئاسمانی ، فەزایی وهەواڵگری خەریکی پیشبڕکیی لەگەڵ نێزامی زاڵیەتی خۆازە. سەرلەشکەر محەممەد باقری ، ئاماژەی دایە  گرینگایەتی وپێویستی زانست وتوێژینەوە لەئێران ووتی: ئینقلابی ئیسلامی ئێران سەرچاوەی حەرەکەتی گەورە لە ناوچە بووە وگوڕانکاریەکانی جیهانی لەژێر کارتێکەری ئینقلابی ئیسلامی دایە. سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە بەشداری سەربازی ئەمریکا لەناوچە وتی: نێزامی زاڵیەتی خواز سەرەڕای کردەوە سەربازیەکانی خۆی ، تاقمی ترۆریستی -تەکفریی داعش لە ناوچەی بەدی هێناوە./

سەرپەیڤ