حوزه‌یران 19, 2017 19:25 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر سەفەوی : قەیرانی سووریا  ریگەچارەی سەربازی نیە

یارێدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەرایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: قەیرانەکەی سووریا ڕیگە چارەی سەربازی نیەو وتووێژی ڕامیاریی و گەیشتن بە ڕێککەوتنی سووریایی - سووریایی بە گارانتیەکی نێودەوڵەتیەوە ڕیگە چارەی ئەو قەیرانەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی سپا نێوز" سەردار سەرلەشکەر پاسدار سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی" یارێدەروڕاوێژکاری باڵای فەرماندەیی مەزنی گشتیی هێزەچەکدارەکان ڕۆژی دوشەممە وتی: هاوپەیمانی ئێران، ڕوسیا ، سووریا ، ئێڕاق وحێزبوڵلا ی لوبنان لە پاوەجیی کردنی حکونەتی سووریا ولەناوبردنی تاقمە ترۆریستەکان لە ئێراق وسووریا هەتا ئێستاکە سەرکەوتووە. سەرلەشکەر ڕەحیم سەفەوی بەمەبەستەکانی ئەمریکا وزاێونێزم وبڕیک لەوڵاتانی عەرەبی لە بەدی هاتنی قەیران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئاماژەی کردو وتی: مەبەستی ئەمریکا وزاێونیزم، ناهێمن کردنی وناپاوەجیی کردنی دەوڵەتەکانی ناوچەو پارچە پارچەکرانی ئێڕاق ، سووریا ، لیبیا ، یەمەن ولەدرێژماوەیش دا عەرەبستانی سەعودی وزاڵبوون بەسەر ئەم وڵاتانەیە . ناوبراو، بەدی هاتنی ئەمنیەت بۆ ڕژێمی زاێونیستی وغافڵ بوونی نەتەوەکانی ئیسلامی لە ئازادی قودسی پیرۆز وفەلەستینی داگیر لراوی لەدیکە مەبەست وئامانجەکانی بەدی هاتنی قەیران لە ناوچە زانی ووتی: هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەموو ژێر خانەکانی سووریا لەپێنج ساڵی ڕابردوو لەناوبردووە وبەهۆی سەرەتی دانی ڕژێمی زاێونی ، ئەمریکا بۆ لەناوبردنی سوپای سووریا هەوڵ دەدات. یارێدەر وڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان هەروەها بە ئاماژەدان بە توانایی موستەشاری ئێران لە قەیرانی سووریا وتی: ئەمریکا لەدووی کەم کرانی دەورگیڕانی هاوپەیمانی ئێڕان ، ڕوسیا ، سووریا ، ئێڕاق وحێزبۆڵای لوبنانە و هەتا توانایی هەبێت ئەم هاوپەیمانیە لاواز ئەکات ولەلەناوچوونی ترۆریستەکان بە ستراتژی سیاسی پێشگیری دەکات.