حوزه‌یران 19, 2017 19:27 Asia/Tehran
  • سادقی لاریجانی : ڕۆژی جیهانی قودس سونبول و هێمای زورلێکراوی نەتەوەی فەلەستینە

سەرۆکی هێزی دادڤانی ئێران ڕۆژی جیهانی قودسی بە سونبول و هێمای زۆرلێکراویی نەتەوەی فەلەستین و دژبە دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زاێونی زانی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ئایە تۆڵڵاسادق  ئامولی لاریجانی " سەرۆکی هێزی دادی ئێران ڕٶژی دوشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دادەڤانی ، بەئاماژەدان بە لەپێش دابوونی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: ئەمڕٶ ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە ناوچە هەوڵ ئەدەن بە ترساندن لە ئێران ، سەرنجی جیهانی ئیسلام لەدۆژمنی ڕاستە قێنە یانی ڕژێمی زاێونی هەڵبگەڕیننەوە وڕوانگەکان بەرەو ئێران بکێشن. ئامولی لاریجانی بە پیداگری لەسەر بەشداری بەشکۆ لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: بەم بەشداریە پیلانی ڕژێمی زاێونی و وڵاتانی زاڵیەتی خواز پۆچەڵ وڕۆژی قودس وەکوو نەما وهێمای یەکیەتی ویەکگرتووی جیهانی ئیسلام لە بارانبەر دۆژمنی ڕاستە قێنەی موسوڵمانان دەمێنێتەوە. دوائین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە دەسپێشخەری ئیمام خومەینی ڕە بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان ڕۆژی جیهانی قودس ناودێر کراوە هەتا موسەڵمانەکانی سەرانسەری جیهان ، ڕق وبیزاری خۆیان لە سیاسەتەکانی ڕەگەز پەرەستانەی ڕژێمی زاێونی ڕابگەیەنن. سەرۆکی هێزی دادی ئێڕان سەفەری ئەم دوائیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستان وورۆژاندنی وڵاتانی ناوچەی لەدژی کۆماری ئیسلامی بەیەکێ لە دۆژمنایەتیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێڕان زانی ووتی: بایکوتەکانی ئەم دوائیەی سەنای ئەمریکا لەدژی ئێڕانیش نەمایەکی تر لە دۆژمنایەتیەکانی ئەم وڵاتە یە کە ئەم جۆرە کردەوانە پێشینەی درێژخایەنی هەیە . سەنای ئەمریکا ، پێنج شەممە پازدەی ژوئیە ، گەڵاڵەی گشت داگری بایکوتەکان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێڕانی بە ناوی یاسای بەربەرەکانی لەگەڵ کردەوە ناپاوەجی کانی ئێران دووهەزارو حەفدە ، لەبەشی بایکوتە موشەکیەکانی بالستیک، بایکوتەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ترۆریسم وجێ بەجێ کرانی بایکوتەکانی چەکەمەنی پەسەن کرد. سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێڕان لەسەر کردەوەی بەرانبەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان بۆ وەڵامی بەبڕشتانە بە ئەمریکا پیداگری کرد.