حوزه‌یران 19, 2017 20:01 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکی سوپا بۆسەر بنکەو بارەگاکانی داعش لە سووریا پەیامێکی ڕوون بۆ ئەمریکا

مامۆستای زانکۆی زانیاریی نیشتمانی ئەمریکا پەلاماری موشەکی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێڕان بۆسەر بنکەو بارەگای ڕێکخراویی تیرۆریستی داعش لە سووریای بە پەیامیکی ڕوون بۆ ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی لێکدایەوە .

بەپێێ ڕاپۆرتی ڕٶژی دوشەممەی ئیرنا، وەلید فارس مامۆپستای لوبنانی زانکۆی ئیتلاعاتی نیشتمانی ئەمریکا نێشتەجیی لە واشنتۆن لە لاپەڕەی تاکی خۆی لە توئیتر دا پیداگری کرد: پەلاماری موشەکی ئێران بۆسەر دەیروزۆر لە سووریا بەمەبەستی زەبردان لە تاقمی ترۆریستی داعش ئەنجامی گرت ، بەڵام ئێران بەم کردەوەیە پەیامیکی ڕوونی بۆ ئەمریکا ووڵاتانی عەرەبی نارد. سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێڕان ئێوارەی یەکشەممە بە مەبەستی تەمێ کرانی ترۆریستە تەکفیریەکان لە سووریا ، بنکەی فەرماندەیی وناوەندی کۆبوونەوەی وپشتیوانی ودروست کرانی ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراوی ترۆریستە ترکفیریەکانی لەناوچەی دەیرۆزور لەڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە شەش مەشەکی نێوان بڕی زەوی بۆ زەوی دایە بەر دەسڕێژ. ئەم موشەکانە بە تیپەڕین لە ئاسمانی عێراق و بڕانی ڕیگای شەشسەدو پەنجا کیلومێرتی ، بەشێوەی دروست مەبەستوئامانجە لەپێشدا دیاری کراوەکانی پێکا.