حوزه‌یران 20, 2017 07:56 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی تونس

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێشەم لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی تونس بە شێوەی جیا جیا چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد .

زەریف لە دوایین قۆناغی سەفەری ناوچەیی خۆی بۆ باکووری ئەفریقا، شەوی سێشەممە گەیشتە تونس.

"محەممەد جەواد زەریف" پاش دیدار لەگەڵ «قائد باجی السبسی» سەرۆک کۆماری تونس لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ دوو لایەن لەم دیدارەدا خوازیاری پەرەپێدرانی هاوکارییەکانی ئێران و تونس لە بواری جۆر بەجۆردا بوون.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەم دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و پێویستیی دیتنەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ناوچە لەوان یەمەن، سووریا و ئەو کێشە و ناکۆکییانەی ئەم دواییە لە نێوان وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی  کەنداوی فارس سەری هەڵداوە، باس و وتووێژی کرد.

"محەممەد جەواد زەریف" پاش دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تونس، لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ «خمیس الجهیناوی» وەزیری دەرەوەی توند دیدار و وتووێژی کرد.

زەریف ئەمشەو بە کاتی تونس، ئەو وڵاتە بەرەو تاران بەجێ دێڵێ.

سەفەری ناوچەیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێ بووە.

زەریف سەرەتا بە سەردانی ئەلجەزایر، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد و سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ئەلجەزیرەی بەرەو وڵاتی موریتانی بەجێ هێشت.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەر لە بەیانی دووشەممە دیدار و وتووێژی هەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری موریتانی و پاشان ئەم وڵاتەی بەرەو تونس بەجێ هێشت.

قووڵتر کرانەوەی پێوەندییەکان و باس و راوێژ سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان سووریا و پرسەکانی کەنداوی فارس لە ئامانجەکانی ئەم سەفەرە دەورەییە ڕاگەیەندراوە.