حوزه‌یران 20, 2017 07:59 Asia/Tehran

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکاو عەرەبستان توانای ئەوەیان نیە ئامانجە نادرووستەکانیان لەمەڕ داکۆکی لە تیرۆریستانی نێو ئێران بێننە دی ڕاشکاوانەش ڕایگەیاند کە ڕژێمی سەعوودیا لەبواری فەرمان دان بە هەڵمەتی تیرۆریستی لە ئێران تۆمەتباری سەرەکیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "لوان جاگاریان" باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران هەروەها پێی داگرت لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی سیاسیی قەیرانەکانی ناوچە و وتی: باروودۆخی مرۆیی لە یەمەن کارەساتبارە.

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتیشی: بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆ سەر یەمەن، گەمارۆی مرۆیی و قەیرانی نەخۆشیی "کولێرا" لەم وڵاتە پێویستی بە سەرنج دان و بەدواداچوونی لێبڕاوانەی کۆمەڵگەی جیهانییە.

باڵیۆزی ڕووسیا لە تارانیش لەم دیدارەدا بە دەربڕینی داخ و مەخابن بەرامبەر بە وپ ەلامارە تیرۆریستییانەی ئەمدواییەی لە تاران ڕوویدا، وتی: ئەم پەلامارانە ئەوەی سەلماند کە تیرۆریستان و داکۆکیکارانیان چەندە بێ دەسەڵاتن.

"لوان جاگاریان" بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ڕووسیا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەک بەرەدایە بۆ خەباتی دژ بە تیرۆریزم ڕاشکاوانە رایگەیاند: مۆسکۆ بە وردی باروودۆخی ناوچەکەی لە کۆنترۆڵدایە و هاوڕێ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدات بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و هێوری بۆ ئەم ناوچەیە.

پەلامارەکانی ڕۆژی ٧ی ژوەن، لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە گرووپی تەکفیریی داعش بۆ سەر مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی (رە) لە تاران، ١٨ شەهید و ٥٢ برینداری لێکەوتەوە.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵانی ئەمدواییەدا بە داکۆکیی دراوی و لۆجستیکیی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان، جەنایەتێکی بەربڵاوی لە وڵاتانی ناوچە بەتایبەت  ئێراق و سووریا ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ