وشداری دانی فەرماندەی هەوانیروزی ئەرتەش بە دوژمنانی ئێران
فەرماندەی هەوانیرووزی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی :» ئەگەر دوژمنان بیانەوێ دەست بدەنە کردەوە بەدژی ئێران وڵامێکی شیاویان دەدەینێ.
ئەمیر سەرتیپ یووسف قوربانی فەرماندەی هەوانیرووزی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هەوانیرووز و ئوپراسیۆنی بەیتولموقەدەس لەتاران وتی : رەوشی ئاسایشی لە سنوورەکانی ئێران شیاوە و خەباتکارانی ئیسلام خەریکی پاسەوانی لەسنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن .
ئەمیر سەرتیپ قوربانی بەڕاگەیاندنی ئەوەی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دوورگەیەکی هێور دەناسرێت وتیشی: ئێران بە بەرەکەتی هەبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و خەباتکاران، خاوەن ئاسایشێکی شیاوە.
فەرماندەی هەوانیرووزی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژەدان بە پەلاماری مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆسەر بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستان لە سوریا وتیشی : بە هاوێژرانی چەند مووشەک کە بەشێکی بچووک لە توانایی بەرگریی هێری چەکداری ئێران بووە، دوژمن پەشۆکاوە.
ئەمیر سەرتیپ قوربانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی هەوانیرۆز لە خەباتکارانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەرتەش لە ئوپراسیۆنەکانیان دا پشتیوانی دەکات پێداگری کرد : هێزی چەکداری ئێرانی بە یەکگرتووییەوە لە تەنیشت یەک دان و هەر ئەم پرسەش بووەتە هۆی لەناوچوونی تیرۆریستەکان لە سنوورەکانی ئێران .