حوزه‌یران 20, 2017 14:09 Asia/Tehran
  • ئەمیر ئیسماعیلی: داکۆکیکارانی داعش زۆری خۆیان بە ملی ئێراندا تاقی نەکەنەوە

فەرماندەری بنکەی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیای ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بە پەلاماری مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان لە سووریا پێی داگرت: پەیامی ئێران بە داکۆکیکارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئەوەیە کە زۆری خۆیان بە ملی ئێراندا تاقی نەکەنەوە.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئێوارەی یەکشەممە بە مەبەستی سزادانی تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریا، بنکەی فەرماندەرێتی  و بنکەکانی کۆبوونەوە، پشتیوانی و ئامادە کردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی تیرۆریستانی داعش لە دەیروزوور، لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی دایە بەر شەش مووشەکی نێوانبڕی زەوین بەرەو زەوینی خۆی.

"ئەمیر سەرتیپ فەرزاد ئیسماعیلی" فەرماندەری بنکەی بەرگریی ئاسمانیی خاتومەلئەنبیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی بە بێ پارێز و ڕاهاتنە و لە مەسەلەی فڕۆکەی هەڵگری هێزی هاوبەشی بیانی کە ساڵی ٢٠١٤  بەرەو ئەفغاستان دەڕۆیشت، ئێران ئەوەی سەلماند کە ئەگەر بڕیار بێ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی ئێراندا تێپەڕێ دەبێ بنیشێتەوە و داوای لێبووردن بکات.

بنکەی بەرگریی ئاسمانیی خاتومەلئەنبیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سێپتەمبەری ٢٠١٤ بە وشداری دان بە فڕۆکەیەکی هەڵگری هێزەکانی ئایساف کە ١٠٨ ئەفسەر و سەربازی تێدا بوو، لەبەر ئەوەی کە زانیاری هەڵەیان دابوو، ناچاری کرد کە لە فڕۆکەخانەی بەندەرعەباس (باشووری ئێران) بنیشێتەوە و فڕۆکەوانەکەی ناچار کرد داوای لێبووردن بکات.

ئەمیر سەرتیپ ئیسماعیلی هەروەها  بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوشی بەرگریی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر باشە، وتیشی: ئەوەی بە ئاسمانی ئێراندا تیدەپەڕی دەبێ ئیزنی پێ درابێ و بێتوو بە بێ ئیزن بە نیازی تێپەڕین لە ئاسمانی ئێران بێ دەبێ یان بنیشێتەوە و یان ئەوەی کە دەخرێتە خوارەوە.

فەرماندەری بنکەی بەرگریی ئاسمانیی خاتومەلئەنبیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: توانای ئاسمانیی ئێران لەبەر مووشەک و ڕادار و چاوەدێر و گوێبسیتی هەواڵگرییەکەی نییە، بەڵکوو سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ توانای پشتیوانیی جەماوەر.

سەرپەیڤ