حوزه‌یران 20, 2017 16:30 Asia/Tehran
  • ولایەتی : ئوروپیەکان پێشێل کرانی کۆ هەنگاو (برجام )لەلایەن ئەمریکایان پشت ڕاست کردەوە

ئەندامی شاندی باڵای ئێرانی پێداچوونەوە بەسەر بەرنامەی گشت داگری کۆهەنگاو (برجام )وتی: ئوروپیەکان بنپێکردنی بەرجام لەلایەن ئەمریکایان تەئید کرد.

" عەلی ئەکبەری ولایەتی" ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما ، بەڕەخنە گرتن لە بێ بەڵینیەکانی ئەمریکا لەجێ بەجێ کرانی بەرجام ڕایگەیاند: ئوروپیەکان قەبوڵیان کرد کە بەرجام لەلایەن ئەمریکاوە بنپێ کراوەو بەبڕانە  پێوەندی تیجاری خۆیان  لەگەڵ ئێران  ڕاناگرن. وەلایەتی ، پەسەن کرانی گەڵاڵەی گشداگری بایکوتەکانی دژە ئێڕانی لە سەننای ئەمریکای بنپێکەری بڕگەجۆربەجۆرەکانی بەرجام زانی ووتی: ئەم کردەوەیە لەحاڵێکدا ئەنجام بوو کە ئەمریکا وئەندامانی تری تاقمی پێنج کۆتەک بەڵینیان داوە کە لەئەنجام دانی هەرکارێک کە ڕاستە وخۆ ویا ناراستە وخۆ، "برجام" تۆشی کێشە بکات، خۆببوێرن. سەنای ئەمریکا ، پازدەی ژوئەنی دووهەزارو هەفدە، گەڵاڵەی گشتداگری بایکۆتەکانی دژە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ناوی یاسای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کردەوە ناپاوەجیی کانی ئێران - دووهەزارو هەفدە ، پەسەن کرد. ناوبراو پیداگری کرد: ئێران بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ کردەوەی ئەمریکیەکان تەگبیری پێویستی گرتووە ولەکاتی خۆی وەڵام دەداتەوە. سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتژیکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران هەروەها بە ناومەی محەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا ئاماژەی کردو وتی: زەریف لەم نامەیدا ، جاریکی تر لە ئوروپیەکان بە ئاشکرایی داوای کرد پیداچوونەوە بکەن بەسەر بڕگە بنپێکراوەکانی "برجام".