حوزه‌یران 20, 2017 20:43 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئازادکرانی موسڵ ، جێژنی سەرکەوتنی نەتەوەکانی ناوچە لە بەرانبەر ترۆریسمە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیرۆزبایی وتنی سەرکەوتنەکانی دەوڵەت، سوپا وهێزە جەماوەریەکانی ئێراق لە به رەنگار بوونەوەی ترۆریسم وتی: ئازادی موسڵ وەکوو نەماو هێمایەک بۆ کۆتایی دان بە ترۆریسم وجێژنی سەرکەوتنی ئێران ، عێراق ، سووریا وهەموو وڵاتانیک لە ناوچەیە کە لەگەڵ کێشە وگرفتی گەورەی ترۆریسم خەریکی شەڕو بەڕەنگارین.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران پاش نێوەڕووی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ حەێدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە تاران ، بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم وبەدی هاتنی ئەمنیەت لە ناوچەی لە گرێوی هاوکاری، هاوئاهەنگی وبەشداری هەموو وڵاتان زانی وڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەرکەوتن لە بەرانبەر ترۆریستەکان وئەمنیەتی نەتەوەی ئێڕاق بە سەرکەوتن وئەمنیەتی خۆی دەزانێ ، هەمو وکات لە تەنیشت نەتەوەی عێڕاق دابووە ودەبێت. ڕۆحانی ، تەشەنای کردەوە ترۆریستیەکان وچالاکی ترۆریستەکان لە ناوچەی بەشێک لە نەخشە پلانی شومی زاێونیەکان زانی ووتی: بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم نابێ ببێتە هۆی کەم ڕەنگ بوونەوە وفەراموش کردنی مەسەلەی قودس ومەترسی ڕژێمی زایونی لە ناوچە. ڕۆحانی هەروەها لەسەر پێویستی پاڕاستنی یەکپارچەییی خاکی وڵاتان لە ناوچەو نەگوڕانی هەرجۆرە گوڕانی جوگرافیایی لە سنوورەکان پیداگری کردو وتی: گوڕانی جوگرافیایی ودابەش کران ، قەبوڵ نەکراو وبەقازانجی هیچ وڵاتێک لە ناوچە نیەو ئێران لە عێراق یەکپارچە ویەکگرتوو پشتیوانی دەکات وبێ گومان هەرحەرەکەتێک کە یەکیەتی ویەکپارچەیی عێراق لاواز بکات بە قازانجی هیچ کەس نیە وقەبوڵیش ناکرێت/ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لەم دیدارە دا پیداگری کرد: عێڕاق پیداگرە پێوەندی خۆی لە هەموو بوارەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پەرە پێ بدات. سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها بەهێزکرانی هاوکاری هەموو وڵاتانی ناوچەو بەتایبەت ئێران وعێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی بە پێویست زانی ووتی: ترۆریستەکانی داعش هیچ سنووروئەندازەیەک ناناسن وهەموو وڵاتان دەبێ لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم هەڕەشە هاوبەشە ، بەشداری وهاوکاری بکەن.

سەرپەیڤ