حوزه‌یران 22, 2017 10:08 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران میواندارێکی دەست بڵاوە

نوێنەری کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری پەناخوازان لە ئێران بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، چوارەمین میوانداری پەناخوازان لە جیهان دایە، وتی: ئێران بەمیوانداریی دەست بڵاوی خۆی لە پەناخوازان، ئۆلگو و سەرچەشنێکی شیاوە بۆ وڵاتانی دیکە.

بەپێی ڕاپۆری پارس تودەی بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئیرنا، سیوانکا داناپالا دوێشەو(چوارشەممە)  لە جڤینی یادکردنەوەی٢٠ی ژۆئەن-رۆژی جیهانی پەناخواز- لە کەمپی شارومەندانی بیانیی مەشهەد(باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران) وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی روحی ئاشتی خوازانەو مرۆدۆستانەی خۆی کە سەرچاوەگرتوو لە فێرکارییە دینییەکانە، هەردەم بانترو زیاتر لە پەیوەندییە جیهانییەکان، لەخزمەت پەناخوازاندا بووە.

نوێنەری کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەناخوازان لە ئێران، وتی: ڕێزگرتن ویادکردنەوەی ئەو ڕۆژە لەشارەکانی ئێران کە ژمارێکی زۆری پەناخوازانی لەخۆگرتووە، پێشاندەری گرینگی دانی تایبەتی کۆماری ئیسلامی بە کاروباری پەناخوازانە.

سیوانکا داناپالا پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم لەبوارەکانی تەندروستی و پاکپارێزی، گوزەران و پەروەردەو بارهێنان، خزمەتی گرینگ و مەزنی بە پەناخوازان کردووە.

بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان چەندین جار و بە ڕێزگرتن لە خزمەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەناخوازان پێیان داگرتووە، ئێران، قوتابخانە، زانکۆ، نەخۆشخانەو سنورەکانی لەڕووی پەناخوازان واڵا کردووە، بەجۆرێک کە ئەو کەسانە هەر وەک خەڵکی ئێران لەهەموو ئیمتیاز و ئیمکانات کەڵک وەردەگرن.

سەرپەیڤ