حوزه‌یران 22, 2017 10:10 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی ڕەوتی هەناردەکرانی گازی ئێران بۆ ئێراق

یاریدەری وەزیری نەوتی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: هەناردەکرانی گازی ئێران بۆ ئێراق، لە دوێشەوەوە دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەمیرحوسێن زەمانی نیا وتی: هەناردەکرانی گازی ئێران بۆ ئێراق بە بارستای نزیک بە حەوت ملوێن مەتری سێ جا لە ڕۆژدا دەس پێ بووەو سەرەنجام بۆ ٣٥ ملوێن مەتری سێ جا لەڕۆژدا زیاد دەکا.

ئێران دوو گرێبەستی هەناردەی گاز بۆ بەغداو بەسرە لەگەڵ ئێراقدا مۆر کردووە.

بەشگەی نیشتمانیی گازی ئێران و وەزارەتی کارەباو وزەی ئێراق، ساڵی٢٠١٣گرێبەستی گازیان ئیمزا کردو ساڵی٢٠١٦ پەیوەست کراوێک لەمەڕ زیادکرانی بارستاو کات و زەمانی گرێبەستی نێوان دوو وڵات ئیمزا کرا.

دووهەم گرێبەستی هەناردەکانی گاز بۆ ناوچەی بەسرەی ئێراقیش ساڵی٢٠١٥ی زایینی مۆر کرا.

سەرپەیڤ