حوزه‌یران 23, 2017 09:52 Asia/Tehran
  • فەلەستین،گرینگترین گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران

سەرۆکی کۆمیسیونی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران وتی : گرینگترین گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پرسی فەلەستینە.

عەلائەدین برووجێردی  سەرۆکی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی دووی  ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران سەبارەت بە ڕۆژی قودس  وتیشی :  ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دایرەی خۆڕاگری و بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری قودسیان لە دایرەی  بچووکی  جیهانی عەرەب بۆ دایرەی  مەزنی جیهانی ئیسلام و دایرەی گەورەتر بۆ هەموو ئازایخوازانی جیهان  پەرە پێ دا  .

برووجێردی   وتیشی :  ئیمام خومەینی (رە)  بە ناودێر کردنی ڕۆژی قودس لە هەموو تواناییەکانی جیهانی ئیسلام بەدژی ڕژێمی زایۆنیستی کەڵکی وەرگرت و ئەنجامەکەی ئەمە بوو کە هەموو  موسوڵمانان لە تەنیشت بەکتریش بەرەی خۆڕاگرییان پێک هێنا  و هەرلەبەر ئەمەش ڕژێمی زایۆنیستی دوای ساڵی دووهەزار لە هەموو شەرەکان  بە دژی خۆڕاگری شکستی  هێنا و خۆڕاگری سەرکەوت و ئەم سەرکەوتنە هەتا ئازادی  هەموو ناوچە داگیرکراوەکان درێژەی دەبێت.

ناوبراو پیلانگێڕی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی  بە ئاسایی کردنی  پێوەندی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و هەندێ وڵاتی ئیسلامی زانی و وتی : بۆ پووچەڵکردنی ئەم پیلانە دەبێ ئاگری تووڕەیی خەڵکی فەلەستین و هەموو  ئوممەتی ئیسلامی زیندوو ڕابگیردرێ.

 

سەرپەیڤ