بڕیارنامەی ڕوژی جیهانیی قودس، داکۆکی لە ئینتفازەی فەلەستین و ئیدانەکرانی برەوپێدرانی هێڵی ئاشتی
بەشدارن لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە بڕیارنامەیەک دا وێڕای پێداگری لەسەر داکوکی لە ئینتفازەی فەلەستین و خۆڕاگری ئیسلامی، برەوپێدرانی هێڵی ئاشتی و ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس لە لایەن ڕژێمی ئالی سعودیان ، ئیدانە کرد .
لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس ڕاگەیەندراوە : ئازادی قودسی پیرۆز و هەوڵدان بو لەناوچوونی هەمیشەیی ئیسرائیل، هەروا ئەولەویەتی یەکەمی جیهانی ئیسلام بووە و هەر کارێک کە ئومەتی ئیسلامی لە پرسی فەلەستین بە لاڕێ دا بەرێت، ئیدانە دەکرێت .
بەپێی ئەم ڕێککەوتننامەیە تەنیا ڕێگەچارەی پرسی فەلەستین گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان و بەڕێوەچوونی گشت پرسی گشت داگر و ئازاد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەم وڵاتە بووە و هەر ڕێگەچارەیەکی دیکە وەک دەرفەتێک بۆ درێژەی ژیانی ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی و بنپێکردنی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین، ئیدانە کراوە .
ڕێپێوەران هەروەها وێڕای پێداگری کردن لەسەر پێویستی یەکێتی و هاوپشتی تاقمەکانی فەلەستینی لەبەرامبەر ڕژێمی منداڵ کوژی زایۆنیستی ، بە جوو کردنی ناوچەکانی داگیرکراو و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی شوناسی نەتەوەیی و مێژوویی فەلەستینیان ئیدانە کرد و داوایان لە ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کرد پێش بە درێژەی ئەم پیلانە پڕمەترسیە بگرن.
ئەم بڕیارنامەیە هەروەها لە درێژە دا فیتنەی داعش و تیروریستانی تەکفیری لە ئێراق، سوریا و لیبیا و تاوانکارییەکانی ئالی سعود لە یەمەن و بەحرەینی بە پلانی هاوبەشی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و زاڵیەتی خوازانی ناوچە زانی و هەوڵی ڕژێمی ئالی سعود و هەندێ وڵاتی ناوچە بۆ دەستەبەرکردنی هێورو ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی لەڕێگەی داکۆکی کردن لە تیرۆریزم و بڕەوپێدانی هێڵی ئاشتی و ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودسیان ئیدانە کردووە.
بڕیارنامەی کۆتایی ڕۆژی جیهانی قودس، وێڕای داکۆکی کردن لە دەوری ستراتژیک و موستەشاریی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی بەتایبەت بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری ، پێداگری کرد : هەرچەشنە هەڕە شە و هەوڵێک بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەرەوڕووی وڵامێکی بەبڕشتانە و پەژیوان کەرەوە دەبێتەوە .