بانگی نەمان بۆ ئیسرائیلی گەلی ئێران لە ڕۆژی جیهانی قودس
خەڵکی ئێران بە ئامادەبوونی بەشکۆ و بەربڵاوی خۆیان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس ، بە دروشمی نەمان بۆ ئیسرائیل و نەمان بۆ ئیستکبار، ڕق و نەفرەتی خۆیان لە زاڵمانی جیهان ڕاگەیاند.
گەلی ئێران ئەمڕۆ لە دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس لەسەرانسەری ئێران و بە دروشمی ڕۆژی جیهانی قودس ڕەمزی یەکێتی و جیهادی ئوممەتی ئیسلامی، داکۆکی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی ، دەنگی نەمان بو ئیسرائیل و نەمان بۆ ئەمریکایان بەرز کردەوە .
رێپێوەران بە بەرکردنەوەی پارچەنووسگەلێک تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیان ئیدانە کرد و لەگەڵ ئارمانجەکانی قودسی پیرۆز پەیمانیان نوێ کردەوە .
کەمینەکانی ئایینیش بە بەشداری لە ڕێ وڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس وەک هێمای بەرەنگار بوونەوەی زوڵم و ستەم، تاوانکارییەکانی دژە مرۆیی ڕژێمی داگیرکەری قودسیان ئیدانە کرد .
لە خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە تاران، سەرۆکانی هێزی سێ یانە، کاربەدەستانی ناوخۆیی و لەشکری کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکات لەگەڵ گەلی ئێران، درۆشمی داکۆکی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستینیان بەرز کردەوە .