حوزه‌یران 23, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • سەردار فەدەوی: ئەمریکا بە باشی لە توانایی بەرگرییانەی  ئێران تێگەیشتووە

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا بە باشی لە هێزی بەرگری و مووشەکیی ئێران ئاگادارە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار دەریادار عەلی فەدەوی فەرماندەی  هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە وتاردانی بەرلە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەم حەوتەیە لە وەرامینی باشووری تاران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس، بە ئاماژەدان بە پەرەی توانایی بەرگرییانەی ئێران وتیشی : هێزی بەرگریکارانە و مووشەکیی ئێران زۆر بەهێزترە لەو شتانەی کە لە میدیاکان دا باسی دەکرێت  .

سەردار فەدەوی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دوژمن  کاتێک  لە هێزی مووشەکیی ئێران ئاگادار دەبێت کە  دەرفەتی کەڵک وەرگرتنی چێ بێت،  وتیشی : ئینقلابی ئیسلامی توانیویەتی هێزی سەربازی دەریایی ئەمریکا ناچار بە بەرگری بکات و بەرەوڕووی شکست بکاتەوە  .

ناوبراو هەروەها وتی : لە ڕۆژدا 97 پاپۆڕی دەریایی سپا لە سنوورەکانی ئاویی ئێران پاسەوانی دەکەن وئەمریکا سەنەدوبەڵگەی ئەم پاوەجێیەی بەباشی هەست پێ کردووە.

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە کۆتایی دا ڕۆژی جیهانی قودسی بە ڕۆژی بەرگری کردنی گەلی ئێران لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین زانی .

ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس  ئەمڕۆ هەینی بیست وسێیەمی ژووئەنی ساڵی 2017 وەک دوایین هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو .