حوزه‌یران 23, 2017 17:22 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی رێپێوانی خەڵکی ئێران لە رۆژی جیهانیی قودس لە میدیا عەرەبیەکاندا

میدیا عەرەبیەکان رۆژی هەینی رێپێوانی ملوێنیی گەلی ئێران لە رۆژی جیهانیی قودس و بەرز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژەیان بۆ داکۆکی لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین بە شێوەی بەرفراوان گواستەوە .

 بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، هەواڵدەری فەرمیی سوریا ( سانا ) ، بە روماڵکردنی رێپێوانی ملیۆنیی خەڵکی سەرانسەری ئێران لە رۆژی جیهانیی قودس، بەشێک لە لێدوانەکانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی لە بارەی درێژەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین گواستەوە .

سانا بە گێڕانەوە لە سەرۆک کومار نووسی رێپێوانی ئەمساڵی رۆژی قودس جیواز بوو ، چونکە ئێران شایەتی هەنگاوێکی ترۆریستیی بەرداکۆکی ئەمریکا و ئیسراییل بوو .

کەناڵی ئەلمەیادینیش لەم بارەوە نوسی ، خەڵکی ئێران بە شێوەی بەرفراوان  لە رێپێوانی رۆژی قودس دا بەشداریان کرد و بە ئاگردانی ئاڵای ئەمریکا و ئیسراییل ، دروشمی دژی ئالی سعودیان بەرز کردەوە .

هەواڵدەریی فەڕانسەش وێڕای گواستنەوەی یادکردنەوەی رۆژی جیهانیی قودس لە ئێران نوسی ، خەڵکی ئێران لە رێپیێوانی سەرانسەریی رۆژی قودس ، لە دژی ئالی سعود دروشمیان بەرز کردەوە .

ماڵپەڕی رۆژنامەی میسریی «الدستور» یش لەم بارەوە نوسی گەلی ئێران لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە تاران و شارەکانی دیکە بە دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییل لە ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانیی قودسدا بەشداریان کرد .

ماڵپەڕی «فلسطین الیوم» بە گواستنەوەی ئامادەبوونی ملیۆنیی خەڵکی ئێران لە رۆژی قودسدا ، نوسی تاران و زیاتر لە 900 شاری ئێران شایەتی رێپێوانی رۆژی قودس بوون بۆ داکۆی لە پرسی فەلەستین و ئیدانەکردنی رژێمی زایۆنی .

لە سوریاش رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس بە ئامادەبوونی شارومەندای سوری ، فەلەستینی و هاووڵاتیانی وڵاتە ئیسلامیەکانی دیکە لە پێتەختی سوریا بەڕێوە چوو .