حوزه‌یران 25, 2017 09:51 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆمار لە سەر ڕۆڵی ئافرەتان لە پێشکەوتنی کۆمەڵگا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی یەکشەممە لە ئاهەنگی بەربانگێک دا لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بواری بنەماڵەو ئافرەتان لە سەر ڕۆڵی ئافرەتان لە پێشکەوتنی وڵات و بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەختەوەرانە ئەمڕۆ ئافرەتان لە گۆڕەپانەکانی هاوپەیوەند بە زانست بەو هەوڵانەی خۆیان ڕێگایان کردووەتەوەو بەشدارییەکی کارایان هەیە، ڕایگەیاند: ئافرەتان لە هەموو بوارەکاندا شان بەشانی پیاوان چالاکیی دەنوێنن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەبێ ڕاستییەکانی دنیای ئەمڕۆو ئیسلام قەبووڵ کەین، وتیشی: ئافرەتان بۆ ئامادە بوونیان لە گۆڕەپانەکانی بەڕێوەبەرایەتی، دەبێ هەوڵێکی زیاتر بدەن، هەر چۆن لە بواری زانست و توێژینەوەو کاروباری سیاسی دا ئامادە بوونیان لە کۆمەڵگادا ئامادە بوونێکی باش و بەربڵاو بووە.

ڕۆحانی وتیشی: ئەمڕۆکە ئافرەتانی ئێران، هەنگاوێکی گەورەیان لە ئاراستەی گەشەو بەدەستەوە گرتنی جڵەوی کاروبارەکان هەڵگرتووە کە هەڵبەت دەبێ بە پشوودرێژییەکی زیاترەوە ئەم ڕێگایە ببێڕدرێت، هەڵبەت دیارە هێندێک لەمپەر لەبەردەم ئەم ڕێگایەش دا قوت دەبنەوە کە هێدی هێدی هەڵدەگیردرێن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ژمارەی ئافرەتان لە مەجلیسی دەهەم لەچاو ڕابردوو زیاتر بووە لە ئەنجومەکانی شارو دێش هەر بەم جۆرە شایەتی هەڵکشانی ژمارەی ئافرەتانین، وتیشی: ئافرەتان لە تەواوی ناوەندەکاندا دەتوانن باری بەڕێوەبەرایەتی بە ئەستۆ بگرن.

 

سەرپەیڤ