حوزه‌یران 25, 2017 13:01 Asia/Tehran
  • گیرانی  تاقمێکی تیرۆریستیی سەر بە داعش لە ئێران

وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە ئاگادارینامەیەکدا باسی گیرانی ئەندامانی تاقمێکی تیرۆریستی سەر بە داعشی کردووە کە بەنیازی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی لە نێو خاکی ئێراندا بوو.

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لەم ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی قودس، هێزەکانی ئیتڵاعات توانیان گرووپێکی سەر بە داعش کە بەنیازی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی لە نێو پارێزگەکانی ناوەڕاست و شارە ئایینییەکانی ئێران بوو، لە زنجیرە هەڵمەتی هەواڵگری - ناس کردن و پێش ئەوەی بتوانێ هیچ کردەوەیەک ئەنجام بدات هاوڕێ لەگەڵ کەرەستەکانی تەقینەوەیی قۆڵبەست کەن.

لەم گرووپە تیرۆریستییە ، سێ کڵاشینکۆف، ڕەشاشەیەکی تەیار بە دەنگبڕ، کامێرای تایبەت بە شەو، سێ پشتێنی تەقەمەنی، سێ  هاندی موبایلی  تەیار کراو بۆ تەقاندنەوە لە ڕێگای دوورەوە، ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی جەنگی، کەیتی تەقینەوەیەیی، بێسیم و زۆر ئامرازێکی تەکنیکیی ساز کردنی بۆمب دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.