حوزه‌یران 25, 2017 13:26 Asia/Tehran
  • ڕۆژی یەکشەممە و ڕاگەیەندرانی جێژنی ڕەمەزان لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی عەرەبی

کۆمەڵێک لە وڵاتانی عەرەبی شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند، بە سەرنجدانی بینینی هیلالی مانگی شەواڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە لەم وڵاتانە جێژنی ڕەمەزانە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لەوانە میسر، عەرەبستان، قەتەر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، بەحرەین ، کوەیت، فەلەستین ، ئەردەن، سودان، یەمەن و سوننەکانی عێراق و لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممەیان وەک جێژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندووە.

بەڵام وڵاتی عومان شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند بە سەرنجدانی ئەوەی کە هێشتا دەرکەوتنی هیلالی مانگیان بۆ نەسەلمێندراوە، کەوابوو سبەینێ دووشەممە لەو وڵاتەدا جێژنی ڕەمەزانە.

هەر لەم حاڵەدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.