حوزه‌یران 25, 2017 16:09 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەروکی مەجلیس  و وەزیری بەرگریی ئێران بە هاوتاکانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و وەزیری بەرگریی ئێران لە پەیامگەلێکی جیاجیا جەژنی ڕەمەزانیان لە هاوتایانی خۆیان لە وڵاتانی ئیسلامی پیرۆزبایی کرد.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێک دا بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی  ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی  جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هیواداری دەربڕی بەرەکەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئومەتی ئیسلامی بەرەو داهاتوویەکی ڕووناک و تژی لە بەختەوەری و سەعادەت ببات و دووبەرەکی و ناکۆکی  لە گەل و نەتەوەکانی ئیسلامی دوور بکاتەوە  .

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران  هەروەها داوای لە خودای مەزن  ، سەربەرزی و بەختەوەری ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتری ئۆمەتی ئیسلامی و سەرکەوتن و سەلامەتی هاوتاکانی خۆی  لە وڵاتانی ئیسلامی  داوا کرد.

سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان  وەزیری بەرگریی کوماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای پیرۆز بایی کردنی جەژنی پیرۆزی  ڕەمەزان  لە وەزیرانی بەرگری  وڵاتانی ئیسلامی، هیواداری دەربڕی  بە بەرەکەتی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان ئاسایش و هێوری بگەڕێتەوە بۆ نێو جیهانی ئیسلام.

زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لەوان عەرەبستان، قەتەر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، کوێت، فەلەستین، ئەردەن، سودان و میسر  و ئەهلی سوننەی ئێراق و لوبنان، ڕۆژی یەکشەممەیان کرد بە جەژن.

هەرلەم حاڵەدا  کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاندووە سبەینێ دووشەممە جەژنی ڕەمەزانە .