حوزه‌یران 25, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • قاسمی : زەریف  ڕۆژی دووشەمە  دەڕوات بۆ  ئاڵمان و پاشان سەردانی ئیتالیا دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئوروپایی سبەینێ دووشەممە دەچێ بۆ ئاڵمان و ئیتالیا .

بەهرام قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران    ڕۆژی  یەکشەممە   وتیشی   موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری  دەروەی    ئێران   لە یەکەم  قوناغ لەو سەفەرە دا  بە بانگهێشتی  زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان   سبەینێ دەگاتە  بەرلینی  پێتەختی   ئاڵمان . قاسمی  وتیشی  زەریف  لەو سەفەرەدا جگە لە  دیدار لە گەڵ  فڕانک  واڵتر  ئیشتاین مایر "  سەرۆک کۆمار و زیگمار گابریل  وەزیری   دەرەوەی ئاڵمان  لە گەڵ  کاربەدەستانی  پلەبەرزی  ئاڵمانی  دیکە  و هەروەها  نوێنەرانی   پیشەسازیەکانی  ئەو وڵاتە   دیدار و وتووێژ دەکات .  وتەبێژی  وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران  وتیشی :  وەزیری  دەرەوەی  ئێران  لە  سەفەریدا بۆ ئاڵمان  سەبارەت بە  گەشەی  هاوکاریەکانی  دوو لایەنە  ڕووداوەکانی  ناوچەی  ڕۆژهەڵاتی  ناڤین و دوایین  ڕووداوەکانی  ئوروپا  لە گەڵ کاربەدەستانی  ئاڵمانی  وتووێژ  دەکات .   وتەبێژی  وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران هەروەها  وتی  وەزیری  دەروەی   دوانیوەڕۆی  سێشەممە  بەرلینی  بەرەو  ڕووم  بە جێ  هێشت   تا  لە گەڵ  سەرۆک وەزیران و وەزیری  دەرەوە  و کاربەدەستانی    ئیتالیایی  دیدار و   سەبارەت بە  گەشەی  هاوکارەیکانی  دوو لایەنە و دوایین  گۆڕانکاریەکانی ناوچە  بە تایبەت  ڕووداوەکانی  سووریا وتووێژ  بکا .