ڕەزامەندی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ لێخۆشبوون یان کەم کردنەوەی سزای ژمارێک لە مەحکووم کراوان
حوزهیران 25, 2017 17:42 Asia/Tehran
بەبۆنەی گەیشتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ لێخۆش بوون یان کەمکردنی سزای هەزاروچل و نۆ کەس لە مەحکومکراوان دادگەکانی گشتی و ئینقلاب، ڕێکخراوی تەعزیراتی حکومەتی و ڕێکخراوی دادەڤانی هێزە چەکدارەکان.
ئایەتوڵڵا سادقی ئامولی لاریجانی ، سەرۆکی هێزی داد بە بۆنەی گەیشتنی جەژنی ڕەمەزان ، لە نامەیەک دا بۆ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پێنیاری لێخۆش بوون یان کەمکردنی سزای ئەم مەحکووم کراوانە کە لە کۆمیسیۆنی ناوەندی بەخشین و کەمکردنی سزای هێزی داد خاوەن مەرجی پێویست بوون پێشکەش کرد کە ئەم پێشنیارە لەلایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پەژرێنرا.