پەیامی پیرۆزبایی رۆحانی بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامی جیاجیا جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانی لە سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆزبایی کرد .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامی جیاجیا دا بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان هیواداری دەربڕی : بە بەرەکەتی ئەم جەژنە سەرانسەر تزی لە رەحمەت وبەرەکەتە، زۆرتر لە ڕابردوو بتوانین بە هاوپشتی و برایەتی و دامەزرانی ئاشتی، سەقام و ئاسایش لە نێوان هەموو موسوڵمانان، وێنەیەکی ڕوون لەم ئایینە رەحمانییە بە هەموو جیهان نیشان بدەین .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە دەرسەکانی بەرزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کەڵک وەرگرتن لە عەبادەتی سیام و قیام دەتوانین توندوتیژی و تیرۆریزم بە هاودڵی یەکتر لە ناوچەکانی ئیسلامی دوور بخەینەوە.
زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لەوان عەرەبستان، قەتەر ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، کوێت، فەلەستین ئەردەنف سودان و میسر و ئەهلی سوننە لە ئێراق و لوبنان، ڕۆژی یەکشەممەیان بە جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.
هەرلەم حاڵەدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاندووە سبەینێ دووشەممە جەژنی ڕەمەزانە.