حوزه‌یران 26, 2017 10:27 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : سیاسەتی تاران پەرە پێ دانی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوحەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ میری قەتەر، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەوڵەت و گەلی ئێران لە پاڵ دەوڵەت و گەلی قەتەردایە، بە ڕاشکاوی وتی: سیاسەتی تاران پەرە پێ دانی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوحەیە.

دکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لەگەڵ بەڕێزی دا، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی ڕەمەزان وتی: یارمەتی دانی ئابووریی قەتەر و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان بەتایبەت لە نێوان کەرتە تایبەتییەکانی دوو وڵات لەو ئامانجە هاوبەشانەی ئێران و قەتەرە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای هیواداری دەربڕین لە بارەی چارەسەر کرانی گرفتەکانی ناوچەکە لە ڕێگای دیالۆگ و دانوستانەوە ، وتیشی: ئێران بۆ ئەنجام دانی هەر کارێک کە بۆ ئەهوەن بوونی ناوچەکە پێویست بێت، ئامادەی یارمەتی دان و هاوکارییە.

سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە گەمارۆی قەتەر لە لایەن بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی نلوچەکەوە، پێی داگرت: سنووری ئاسمانی و وشکانی و دەریایی ئێران بەردەوام لە ڕووی قەتەر وەکوو وڵاتێکی براو دراوسێ کراوەیە.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەریش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای ڕێزگرتن لە پشتیوانییەکانی دەوڵەت و گەلی ئێران لە دەوڵەت و گەلی قەتەر وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر بەردەوام پەیوەندییەکی ڕوو لە گەشە بووەو قەتەر وێڕای ئامادە بوون بۆ پەرە پێ دانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات بۆ هاوکاری لە ئاراستەی چارەسەر کردنی گرفتەکانی جیهانی ئیسلام لەسەر هەستە.