چاوپێکەوتنی زەریف لەگەڵ وەزیری دارایی ئاڵمانیا، پێداگری لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی بانکی دوو وڵاتە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرلین لەگەڵ وەزیری دارایی ئاڵمان دیداری کرد و سەبارەت بە ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی بانکی لە نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ڤۆلفانگ شویبلە ڕۆژی دووشەممە لەم چاوپێکەوتنەدا لەسەر هەوڵی بانکی ئاڵمان بۆ بەهێزکردنی هاوکاری بانکی نێوان دوو وڵات و دابین کردنی ئیعتباری پڕۆژەکانی ئابووری لەم وڵاتە پێداگرییان کرد .
ڤۆلفگانگ شویبلە وەزیری دارایی ئاڵمانیاش لەسەر جبێەجێ بوونی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام پێداگری کرد و پێشوازی کرد لە هاوکاری بانکی لەگەڵ ئێران .
زەریف کە بۆ چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئاڵمانی سەردانی بەرلینی کردووە، بەرلەمە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پێوەندی دەرەوەیی ئەورووپا لە ئاڵمانیا وتاری دا .
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوەیە وتی : ئەورووپا توانایی پێویستی بۆ دانی یارمەتی بە چارەسەرکردنی کێشەوناکۆکییەکانی ناوچەی کەنداوی فارس هەیە و ئەم یەکێتییە دەبێ دەورێکی کاریگەر لە دامەزرانی وتووێژ لە ناوچەی کەنداوی فارس بگێڕێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەم وڵاتە بەرەو ئیتالیا بە جێ بێڵێت .