حوزه‌یران 27, 2017 07:42 Asia/Tehran
  • لاریجانی گەیشتە سئوول

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئوراسیا گەیشتە سئولی پێتەختی کۆریای باشوور.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون لە سئولەوە عەلی لاریجانی سەروکی مەجلیسی شۆرای ئیلامیی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە  دوای گەیشتن بە فڕگەی سئول لەلایەن چون جونک  بائە  سەرۆکی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانی ئێران و کۆریای باشوورپێشوازی لێ کرا.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەم سەفەرە بڕیارە سەرباری بەشداریکردن  لە کۆبوونەوەی ئوراسیا لەگەڵ کاربەدەستان و سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر دیدار ووتووێژ بکات  .

عەلی لاریجانی هەروەها لەگەڵ  کاربەدەستانی کۆریای باشوور سەبارەت بە پەرەی هاوکارییەکانی ئابووری و سیاسی وتووێژ  دەکات  .

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەرلە ڕۆیشتن بۆ کۆریای باشوور  لەپرێس کونفرانسێک دا  لە تاران وتیشی :  ناوچەی ئوراسیا  لەبەر ئەوەی خاوەن وزە و سەرچاوەی باش و پسپۆڕییە، بۆ گەشەی نەتەوە جۆربەجۆرەکان گرینگە و لە ڕەوشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ دا، ئەم تواناییە بۆ یەکێتییەکان و پێکهاتەکانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی  بەقازانجە.