حوزه‌یران 27, 2017 11:48 Asia/Tehran
  • جێبەجێ بوونی گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی هەوڵی ئەمریکا لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران باسی جێبەجێ بوونی گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا لەم کۆمیسیۆنەی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا  عەلائەدین بروجردی  سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی گەڵاڵەی ئامادە کراو لە کۆمیسیۆن، کاردانەوەی  مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و نوێنەرانی نەتەوەی ئێران بەرامبەر هەوڵەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی ئەمریکا  لەدیاریکردنی بایکۆتی نوێ بەدژی تارانە، وتی : ئەم گەڵاڵەیە بەمەبەستی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی و نیشاندانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر هەوڵی ئەم دواییەی کۆنگرەی ئەمریکایە .

برووجێردی وتیشی : ئەم گەڵاڵەیە بەم زووانە  ڕادەستی کۆڕی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەکرێت .

سەنای ئەمریکا پازدەی ژووئەن  لە درێژەی هەوڵی دوژمنانەی خۆی بەدژی تاران، گەڵاڵەی بەکۆمەڵی بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی بە ناو یاسای بەرەنگار بوونەوەی هەوڵی بێ سەقام کەرەوەی ئێران - 2017 پەسەند کرد  ئەم گەڵاڵەیە داگری بایکۆتی مووشەکی، بایکۆتی هاوپێوەند بە تیرۆریزم و جێبەجێ کردنی بایکۆتی چەکەمەنییە.

ئەمریکا  بە پێی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی بەڵێنی داوە لە سەپاندن یان گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان خۆی ببوێرێ بەڵام هەمووکات لەم بارەوە کارشکێنی کردووە.