بەدەست هێنانی دووهەمین میداڵیای تاکەکەسی چاندنی ئەندامانی جەستە لایەن ئێران
عەلیڕەزا روح پەروەرزادە تەنیا میدالیای تاکەکەسی پتانک و دووهەمین میدالیای تاکەکەسی چاندنی ئەندامانی لەشی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی جیهانی چاندنی ئەندامانی جەستەی بە دەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا ، پێوەندی گشتیی فدراسیۆنی وەرزشی نەخۆشی تایبەت و چاندنی ئەندامانی لەش بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی : لە کێبەرکێکانی جیهانیی چاندنی ئەندامانی لەش و لە بەشی پتانک روح پەروەرزادە بە شکست دانی خەنیمەکانی لە ئەمریکا، ئەفریقا و فەرەنسا و دۆڕان لەبەرامبەر وەرزشڤانی تایلەندی پلەی سێیەمی بە دەست هێنا.
لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی جیهانی چاندنی ئەندامانی لەش ئیلهام رەوشەن چراغ لە ڕاکردنی ساراپێوی بوو بە سێهەم و یەکەم میدالیای کاروانی ئێرانی بە دەست هێنا.
بیست و یەکەمین خولی کێبەرکێکانی جیهانیی چاندنی ئەندامانی لەش لە بیست و پێنجەمی ژووئەن هەتا ددووی جولای بە میواندارەتی شاری مالاگای سپانیا خەریکە بەڕێوە دەچێت.