ته‌مووز 22, 2017 20:47 Asia/Tehran
  •  وەزیریاری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا

"حسێن جابری ئەنساری " جێگری عەرەبی وئافریقای وەزیری دەرەوەی ئێران پاش نێوەڕووی شەممە بۆ دیدارووتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ، گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق.

جێگری عەرەبی وئافریقای وەزیری دەرەوەی ئێڕان لە فڕگەی بەغدا لەلایەن ئیرەج مەسجدی باڵوێزی تاران لە بەغدا وبەرپرسانێک لەوەزاڕەتی دەرەوەی ئێڕاق پێشوازی لێکرا. جابری ئەنساری بڕیارە لەم سەفەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی لە بارەی پەرەی پێوەندیەکانی دوو لایەنە ولێکدانەوەی گوڕانکاریەکانی ناوچە وجیهان وتووێژ بکات. پاش ئەمە، جێگری عەرەبی وئافریقای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە پێنجەمین جڤێنی ئەرکانی هاوبەشی سیاسی ئێران وسووریا ولێکدانەوەی دوائین گوڕانکاریەکانی ناوچەو هاوکاریەکانی دوولایەنە بۆدەمیشق سەفەری کردبوو. جابری ئەنساری لە سەفەر بۆ سووریا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران ووەزیری دەرەوە وبەرپرسانی تری سووریایی دیدار ووتووێژی کرد.

سەرپەیڤ