ته‌مووز 23, 2017 17:39 Asia/Tehran
  •  دەس خستنی بیست مداڵیا بۆ کارەوانی وەرزشی  ئێران لە کێبەرکێیەکانی پارا ڕاکردنی ناو مەیدانی  لەندەن .

نوێنەری ئێران لە کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی ناو مەیدانی لە لەندەن لە لقی هاویشتنی نەیزە توانی دوو مێداڵیای زیو وەدەس بێنێ .

حامد ئەمیری   لە کێبەرکێیەکانی  ڕاکردنی ناو مەیدانی  پاڵەوانیەتی  کەم ئەندامانی جیهان لە لەندەن  ڕۆژی یەکشەمە  لە هاویشتنی   نەیزەی کلاس  ئێف 54  بە هاویشتنی  بە ڕادەی 27 مەتر ی 81 سانتیمتر بوو بە خاوەنی  مێداڵیای  زیو . موحسێن کائیدی یش لە کلاسی ئێێف 34 بە هاویشتنی  بە ڕادەی  34 متر و 88 سانتیمتر    مێداڵیای زیوی  کێبەرکێیەکانی  جیهانی پارا ڕاکردنی ناو مەیدانی  لەندەنی دەس خست .

موحسین کائیدی  بەرلەوش لە هاویشتنی قورساییش  خاوەنی مێداڵیای  زیو بوو .  کارەوانی وەرزشی  20 کەسی  ئێران  تا ئێستا لە ڕۆژی دەیەمی کێبەرکێیەکانی  جیهانی  پارا دو مەیدانی  لەندەن  توانی  20 مێداڵیا  بۆ وێنە  سێ مداڵیای  زێڕ   12 مێداڵیای زیو و پێنج بورونز دەس بخات .

کێبەرکێیەکانی  ڕاکردنی ناو مەیدانی  پاڵەوانیەتی  کەم ئەندامانی جیهان   پارادومەیدانی  بە ئامادە بوونی  زیاتر لە هەزار  وەرزشوان  لە  سەد وڵات  لە 14 ژوئییە لە لەندەن  دەسپێکراو  و ڕۆژی یەکشەمە  کۆتایی  پێی هات .

سەرپەیڤ