ته‌مووز 24, 2017 11:38 Asia/Tehran
  • یەکەی دراڤی ئێران بوو بە تمەن

لە کۆبوونەوەی دوێنێ ئێوارەی کۆڕی وەزیرانی ئێران گەڵاڵەی هەموار کردنی یاسای دراڤیی بانکی ئێران پەسەند کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆبوونەوەی دوێنێ ئێوارەی کۆڕی وەزیرانی ئێران گەڵاڵەی هەموار کردنی یاسای دراڤیی بانکی ئێران پەسەند کرا.بە پێی ئەم گەڵاڵەیە یەکەی دراڤی فەرمیی ئێران بوو بە تمەن کە بەرامبەر لە گەڵ دە ڕیاڵ دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ،دەوڵەتی ئێران دەبێ پێشنیاری گۆڕینی یەکەی درڤیی ئەم وڵاتە لە قەواخی گەڵاڵەیەکی بانکی ناوەندی دا ئاراستەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بکات. ئینجا ئەگەر بێتو نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی پەسەندی کەن و شورای نیگەهبانی یاسای بنەڕەتیی ئێرانیش قەبووڵی کات، ئەوکات یەکەی دراڤی ئێران دەگۆڕدرێت.

یەکەی دراڤی ئێران ئێستاکە ڕیاڵە.