ته‌مووز 24, 2017 12:55 Asia/Tehran
  • لاریجانی: دەبێ لەگەڵ هەنگاوەکانی دژی مرۆڤانەی ڕژێمی زایونی بە بڕشتانە هەڵس و کەوت بکرێت

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، هەنگاوەکانی دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری قودسی دژی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد و خوازیاری بەرەڕوو بوونەوەی بەبڕشتانەی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بوو لەگەڵ هەنگاوەکانی دژی مرۆڤانەی ڕژێمی زایونی.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، هەنگاوەکانی دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری قودسی دژی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد و خوازیاری بەرەڕوو بوونەوەی بەبڕشتانەی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بوو لەگەڵ هەنگاوەکانی دژی مرۆڤانەی ڕژێمی زایونی.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە ڕۆژی هەینی چواردەی ژوئیەوە هەتا دوێنێ یەکشەممە بە فەرمانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە دەرکەکانی مزگەوتی ئەقسایان لە ڕووی بەسەرکاران و نوێژخوێنانی فەلەستینی داخستووە دوای کردنەوەشیان بۆ پشکنینی نوێژخوێنان لە بەر دەرکەکانی ئەم مزگەوتە بازگەیان داناوە.

ئەم هەنگاوە دوژمنکارانەیەی ڕژێمی زایونی بووەتە هۆی ناڕەزامەندی دەربڕینی توندوتۆڵی فەلەستینیەکان و کاربەدەستانی زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی و جیهان.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستین و قودسی پیرۆزی وەک دەردی هاوبەشی تەواوی ئوممەتی ئیسلامی باس کرد و وتی: جیهانی ئیسلام دەبێ بەوپەڕی هەستیاری و پەرۆشییەوە ئاڵ و گۆڕەکانی فەلەستین پێ و شوێن بگرێت.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران سەرکوت کران و داپڵۆساندنی فەلەستینییەکانی لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە لە ئاراستەی بەجولەکە کردنی تۆکمەوتەواوی قودسی پیرۆز زانی و پێی داگرت: جیهانی ئیسلام سەرباری کێشەو مشت و مڕە سیاسییەکان و پێکدادان و بەرپەرچ دانەوەی تیرۆریزم، دەست درێژی بۆ سەر مزگەوت و میعراجگەی پێغەمبەری ئەکرەم(د_خ) بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت.

عەلی لاریجانی جەختیشی کرد کە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵ و چالاکییە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بۆ ڕزگار کردنی نیشتیمانی خۆیان لەژێر پۆستاڵی داگیرکەران،لە سەر ئەرک و بەرپرسایەتیی هاوبەشی تەواوی پەرلەمانەکان بە تایبەت پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی و هەروەها دامەزراوەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە مەبەستی پێشگرتن بە هەنگاوەکانی دژی مرۆڤانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس پێ دادەگرێت.