۶۰ خوێندکاری هه‌رێمی کوردستان له سنه ده‌خوێنن
سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی سنه ڕایگه‌یاند که ۶۰ خوێندکاری هه‌رێمی کوردستان له زانکۆی ئازادی سنه ده‌خوێنن.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د قوربان کیانی، سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی سنه ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ۶۰ خوێندکاری هه‌رێمی کوردستان له به‌شه جۆراجۆره‌کانی زانکۆی ئازادی سنه ده‌خوێنن و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی سنه زیادی کرد: زانکۆی ئازادی سنه هه‌وڵ ده‌دات تاکوو زیاترین چالاکی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، چ له ڕووی لێکۆڵینه‌وه و کاری هاوبه‌شی زانستی، چ له ڕووی ئاڵ و گۆڕ کردنی خوێندکاره‌کان.
شایانی باسه که زانکۆی ئازادی سنه له میانه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو چه‌ندین ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان واژۆ کردووه که یه‌کێک له‌م هاوکاریانه وه‌رگرتنی خوێنکار له هه‌رێمی کوردستانه.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه که یه‌که‌مین لقی زانکۆی ئازادی ئێران به سه‌ره‌په‌ره‌شتی شاری سنه له سلێمانی بکرێته‌وه.