دیداری سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری دەرەوەیی ڕوسیا لەگەڵ لاریجانی
تهمووز 25, 2017 19:04 Asia/Tehran
سەرۆکی پێشووی دوما وسەرۆکی ئێستاکەی ڕێکخراوی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد.
لاریجانی وسرگئی ناریشکین لەم دیدارەدا لە بارەی هاوکاریەکانی ئەمنیەتی لە ناوچە ، ئاڵووێری زانیاری ودوائین دۆخی قەیرانەکانی ناوچە باس ووتووێژیان کرد.