جێگری سه‌رۆک کۆمار لە کرماشان چەند پڕۆژەی کردەوە
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی سه‌ردانێک بۆ پارێزگای کرماشان چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری کرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێسحاق جه‌هانگیری، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران به مه‌به‌ستی ده‌ست به‌کار بوونی چه‌ندین پڕۆژه‌ی پیشه‌یی و نه‌ژیارڤانی سه‌ردانی کرماشانی کرد.
له میانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا که یه‌ک ڕۆژی خایاند، به ئاماده بوونی ئێسحاق جه‌هانگیری دوو به‌نداوی زه‌مکان و جامێشان ده‌ستیان به کار کرد.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها کارگه‌ی ئۆتۆمبیل سازی کرماشانی به‌سه‌ر کرده‌وه که به تازه‌یی ده‌ستی به کار کردووه و بڕیار وایه ئه‌م هێڵه پیشه‌ییه ئۆتۆمبیل به‌رهه‌م بێنێت.
شایانی باسه که له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیکه‌ش له شار و گونده جۆراجۆره‌کانی کرماشان ده‌ستیان به کار کرد.