ته‌مووز 26, 2017 07:45 Asia/Tehran
  • سوپای پاسداران ڕایگەیاند: چالاکیی دنەدەرانەی پاپۆریی ئەمریکایی لە کەنداوی فارس دا پووچەڵ کرایەوە

پێوەندییە گشتییەکانیی ناوچەی سێیەمی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانیی ئینقلابی ئیسلامی ئێران، باسی لە پووچەڵ کردنەوەیی جمو جووڵی دنەدەرانەی پاپۆری ئەمریکایی بەرامبەر بەلەمیی گەشت لێدانی ئەو هێزە کرد لە کەنداوی فارس دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی سوپا نیوز، دوا بە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەلایەن ژمارێک لە میدیا  بیانییەکان لەبارەی  " تەقەی وشداری دەرانەی پاپۆری ئەمریکایی بەرەو بەلەمی ئێرانی لە کەنداوی فارس" پێوەندییە گشتییەکانیی ناوچەی سێیەمیی هێزی دەریایی سوپا لە ڕاگەیاندراوەیەک دا ڕایگەیاند: بەیانی ڕۆژی سێ شەممە، پاپۆرێکی ئەمریکا لە باکووری کەنداوی فارس بەرەو بەلەمێکی گەشت لێدانی هێزەی دەریایی سوپا کە لە ئاوەکانی نێو دەوڵەتیی خەریکی گەشت لێدان بوون ڕۆێشت و بەمەبەستیی دنە دان و نانەوەی ترس وتۆقان  دوو گوللـەی ئاسمانیان هاویشتووە.

ئەم ڕاگەیاندراوەیە وتیشی: بەلەمیی هێزی دەریایی سوپا بە بێ بایخ دان بە ڕەفتاری دنە دەرانەی ئەوان درێژەی داوە بە فەرمانبەریەتی خۆی و دوای ماوەیەکی کورت پاپۆری ئەمریکایی ناوچەکەی جێ هێشت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەجاران ڕایگەیاندووە، کۆنترۆڵی هات و چۆی پاپۆرەکانیی جەنگی بیانیی لە تەنگەی هۆرمۆز و کەنداوی فارس مافی ئێرانە و لەکاتی دەستدرێژیی ئەم پاپۆرانە بۆ سەر هەرێمی دەریایی ئێران ، بە گوێرەی یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکان لەگەڵ ئەوان دا هەڵسو کەوت دەکرێت .