وشداریی ئه‌رکانی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران به حکومه‌تی ئه‌مریکا
وته‌بێژی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران وشداریی به حکومه‌تی ئه‌مریکا دا؛ زیاتر له‌ڕابردوو و به‌وردیی ئاگاداری ره‌وته سه‌ربازییه‌کانی له‌هه‌مبه‌ر ئێران‌دا بێ.
به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم؛ سه‌ردار سه‌یید مه‌سعوود جه‌زایری وته‌بێژی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران پاش په‌سه‌ندکراوه‌ی شه‌وی ڕابردووی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ بایکۆته نوێیه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌دژ ئێران، وتی: هێزه چه‌کداره‌کان به‌پاڵپشتی خه‌ڵک و به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، ڕێبازه‌که‌یان ده‌پێون و به‌ره‌وڕووی پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بنه‌وه.
سه‌ردار جه‌زاییری له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سپا‌و ئه‌رته‌شی ئێران دوو قۆڵی به‌هێزی نیزامن، وتی: شوێنهاتی هه‌رچه‌شنه کێشه‌یه‌کی نوێ له‌ناوچه‌دا، له‌ئه‌ستۆی ئه‌مریکای شه‌ڕخواز و تیرۆریست په‌روه‌ر ده‌بێ.
وته‌بێژی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران وتی: له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌سڵی پشت به‌ستن به‌خۆ و خۆبژیویی خۆماڵی له هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران، هۆکاری گرینگی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی بایکۆته‌کانی ئه‌مریکا له رابردوودا بووه که ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته زۆر به‌هێزه‌وه هه‌روا به‌رده‌وام ده‌کرێ.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا دوێشه‌و له‌درێژه‌ی ڕه‌وتیی دوژمنکارانه‌ی واشنگتۆن له‌هه‌مبه‌ر تاران و مۆسکۆ، گه‌ڵاڵه‌ی تۆکمه‌ی بایکۆته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیای به419ده‌نگی ئه‌رێ و ته‌نیا سێ ده‌نگی نا، په‌سه‌ند کرد.