ته‌مووز 27, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • ئیمزای یادداشتی تەبایی هاوکاریی نێوان ئێران و چین

یادداشتی تەبایی تەرتیباتی تەکمیلی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایی لەنێوان ئێران و چین ئیمزا کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو یادداشتەی تەبایی رۆژی پێنج شەممە لەلایەن عەلی ئەسغەر خاجی باڵوێزی ئێران لە چین و "شیە جی" بەرپرسی گشتیی دێپارتمانی گۆڕانکارییە هەرێمییەکانی کۆمیسیۆنی نیشتمانی گەشەو چاکسازییەکانی چین واژۆ کرا.

باڵوێزی ئێران لە چین لەو چاوپێکەوتنەدا لە پیکەن، بەئاماژە بە ئیرادەی دوو وڵات لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لەگشت بوارەکاندا، وتی: لێکدانەوەیەکی ئەرێنی لەئارادایە لەمەڕ ئاسۆی پەیوەدنییەکانی ئێران و چین لە ئاستگەلی جیاجیادا لەوان ناوچەیی و جیهانی .

"شیە جی" یش بەئاماژە بە سەفەری "شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین بۆ ئێران لەساڵی٢٠١٦، ئەو سەفەرەی بە خاڵێکی وەرچەرخان لە پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات لێکدایەوە.

سەرپەیڤ