کاشان و شارستانیەتی هەزار ساڵە
کاشان یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی بانووی ئێران، بەشێکی لە دەشت و بەشێکی دیکەشی لە کوێستاندا هەڵکەوتووە.
مێژووی کاشان
هەمووان کاشان بە پێشینە حەوت هەزار ساڵەکەیەوە دەیناسن. شارستانیەتێک بەناوی سیەلک یەکەم ژیار و شارستانیەتی شارنشین بووە لە ئێران و کاشاندا.
قاڵی کاشان
نموونەگەلێک لەئاسەوار و دەسکارەکانی کاشان ڕازێونەرەوەی بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی جیهانە. "مارکۆپۆلۆ"ی گەڕیدەی ڤنیزی لە سەفەرنامەکەی خۆیدا باسی قاڵی جوانەکانی ئەم شارەی کردووە.
کارناسانی فەرش، حەوت فەرشی ئێرانییان وەکوو باشترین قاڵییەکانی جیهان هەڵبژاردووە کە چواردانەیان لە کاشاندا چنراوە.
باخی فینی کاشان
باخی فینی کاشان، ناوی باخێکی دیکەی ئێرانە کە حەمامی فینیش هەر لەو شوێنەدا هەڵکەوتووە، ئەم حەمامە جێگایێکە کە بە پێی فەرمانی ناسرەددین شا، ئەمیرکەبیری سەدری ئەعزەمی ئەو سەردەمە، لەم شوێنەدا کوژرا.
خانووی بروجردییەکان
خانووی بروجردییەکان لە میراتە گەورە هونەری وفەرهەنگییەکانی بەجێماوی سەدەی سێزدەهەمی کۆچییەو کۆمەڵەیێکی کەم وێنەی لە هەموو جۆرە هونەری جوان و ڕازێونەر لە خۆی دا گرتووە.
قەمسەری کاشان
لەم ناوچەیەدا هەموو ساڵێک پتر لە 500 هەزار تەن گوڵ بەرهەم دێت. لە بانەمەڕدا لە زۆربەی ماڵەکانی قەمسەر ڕێوڕەسمی گوڵاوگرتنەوە بە شێوازی نەریتی بەڕێوە دەچێت. هەموو ساڵێک بۆ بۆن خۆش کردنی پیرۆزترین شوێنی دونیا، واتە کەعبەی موعەززەم، لە گوڵاوی بێ وێنەی قەمسەر کەڵک وەر ئەگیردرێت.