ئاب 16, 2017 12:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی قاسمی بەرامبەر هەواڵی نێوبژیڤانی وەزیری نێوخۆی ئێراق لە نێوان تاران و ریاز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی تاران هیچ چەشنە نیشانەیەکی لە هۆگری ئاشکرای ریاز بۆ باشتر بوونی پێوەندییەکان نەبینیوە، وتی : ئێران لە هەرچەشنە نێوبژیڤانییەک پێشواز دەکا.

بەهرام قاسمی  وتەبێژی و ەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی :  ڕاگەیاندنی  نێوبژیڤانیی قاسم ئەعرەجی  وەزیری ناوخۆی ئێراق لەنێوان ریاز و تاران  کارێکی  ئەرێنی و کاریگەرە   بە مەرجێک کە  ئەم  نێوبژیڤانییە بتوانێ  ئاسایش  و سەقامی ناوچە دەستەبەر بکا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  هیواداری دەربڕی  : عەرەبستان شەڕی یەمەن  بوەستێنێ.

وەزیری ناوخۆِ ئێراق  ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی  چاوپێکەوتن لەگەڵ  عەبدوڕەزا رەحمانی فەزلی  وەزیری ناوخۆی ئێران لە تاران وتیشی:  محەممەد بن سەلمان  وەلیعەهدی عەرەبستان  داوای   نێوبژیڤانی کردنی ئەو لە نێوان  تاران و ڕیازی کردووە.