ئاب 16, 2017 16:29 Asia/Tehran
  • زەریف: بەرجام بەرهەمی متمانە بە ئەمریکا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) بەرهەمی متمانە بە ئەمریکا نییە، بەڵکوو نیشاندەری بێ متمانەیی جیددی لە حاند سیاسەتەکانی ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژی دانووستانەکان تا ئاڕاستەی جێبەجێبوونی بەرجام بووە .

" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە و وەزیری پێشنیاریی سەرۆک کۆماری ئێران  بۆ دەوڵەتی داهاتوو، ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی شیاوەتی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی، وتیشی: دەوڵەتەکانی پێشووتری ئەمریکا دوای ساڵانیی ساڵ هەرەشەو گورەشە  وبایکۆت هاتوونەتە سەر مێزی دانووستان و ئێستا ئەمریکا وەکوو ئەندامیی بەرجام ناتوانێ ئەرکەکانیی لە بیر بکاتەوە ،بەڵکوو وەها سیاسەتێک  دەبێتە هۆی تەریک مانەوەی ئەمریکا . زەریف هەروەها بەڕاشکاوی وتی: بنەمای سەریەتیی رۆژئاوا لە جیهان کۆتایی پێهاتووە و لە سەردەمیی واوە رۆژئاوایی، سیاسەتی جیهانیی  لە چەند دەستەڵاتی گەورەدا بەرتەسک نابێتەوە و ئێران لە  بواری پاژە ماناییەکانی دەسەڵات پێشینەی دوورو ودرێژەی هەیە .

زەریف بە هەوڵی زایۆنیستەکان بۆ تووندتر کردنەوەی کەشیی ترساندن لە شیعە و ترساندن لە ئێران لە ناوچە و جیهان یش ئاماژە کرد و وتی: لەو گۆڕانکاریانەی وا پێش هاتوون لە ئەمریکا بۆ ئالۆزی و قەیران خولقاندنیی زیاتر لە ناوچە کەڵک وەردەگرن  بەڵام ئەم سیاسەتە، هەڵەیەکی سەرەکیی مۆحاسباتی ئەوانە .

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران ، هەوڵ دان بۆ بەدی هێنانیی ناوەندەکانیی ناوچەیی و بەرەی تاکانەی ناوچەیی بۆ خەبات  دژی دەمارگرژی وترۆریسم گرنگترین بەرنامەی کاری سیاسەتی دەرەوەیی ئێران زانی و وتیشی : هاوکاریی لەگەڵ جیهانی ئیسلام بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیی و گەڕاندنەوەی دۆزی فەلەستین وەکوو سەرەکیی ترین ئەولەویەتی جیهانی ئیسلام ، ڕەمزی یەکێتی ناوچەیی ئێران دەبێت .

وەزیری دەرەوەی ئێران ، جەختیکرد: خەڵکی ئێران بە لە خۆبوردوویی ، خۆبەختکردن و مۆقاومە، نزامێکی پاوەجێی و پێشکەوتووی لە ناوچەیەکی ناپاوەجێی ڕۆنا و ئێران بوو بە وڵاتێک لە ناوچە کە ئاسایشیی خۆی لە ناوەوەی و خەڵکەکەی دەگرێت .